简体中文
繁體中文
English
Pусский
日本語
ภาษาไทย
Tiếng Việt
Bahasa Indonesia
Español
हिन्दी
Filippiiniläinen
Français
Deutsch
Português
Türkçe
한국어
العربية
الملخص:بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە زیاتر لە 210 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە و بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری بەسەرهات و بەهاكەی بەرزبۆوە.
بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە زیاتر لە 210 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە و بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری بەسەرهات و بەهاكەی بەرزبۆوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند کە 210 ملیۆن و 468 هەزار و 26 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، کە 163 ملیۆن و 248 هەزار و 26 دۆلار دۆلاری بەشێوەی کاش و 163 ملیۆن و 248 هەزار و 26 دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیە.
بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 154 هەزار دینار
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیەوە بە خەندان دراون، بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 153 هەزار و 400 دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاکەی بەرزبۆتەوە و بەجۆرێک بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 154 هەزار دینار.
ئێوارەی دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 153 هەزار و 100 دینار.
محهمهد حسێن، له زهڕهنگهری نیاز له سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە به خهندان-ی راگهیاند، نرخی زێر ئەمڕۆ گۆڕانكاریەكی كەمی بەخۆوە بینیوە، یەک ئۆنسە بە 1930 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە هەرێمی کوردستانیش مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 355 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 410 هەزار دینارە و یەک لیرەش بە 430 دۆلارە
ئاماژەی بەوەشکرد، مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 410 هەزار دینارە و یەک لیرەش بە 430 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەشیخستەڕو، ماوەی زیاتر لە دو هەفتەیە بەتایبەت لەدوای بەرزركردنەوەی رێژەی سود لەبانكی فیدراڵی ئەمریكا، نرخی زێڕ گۆڕانكاری كەمی بەخۆوە بینیوە و جۆرێك لەجۆرەكان جێگیر بوە، بەڵام بڕیارە سبەینێ بڕیاری دیكە لە بانكی فیدڕاڵی ئەمریكا سەبارەت بەدۆلار دەربچێت، بەهای دۆلاریش بەرزببێتەوە نرخی زێڕ دادەبەزێت و گۆڕانكاری بەخۆوە دەبینێت.
عدم اعطاء رأي:
الآراء الواردة في هذه المقالة تمثل فقط الآراء الشخصية للمؤلف ولا تشكل نصيحة استثمارية لهذه المنصة. لا تضمن هذه المنصة دقة معلومات المقالة واكتمالها وتوقيتها ، كما أنها ليست مسؤولة عن أي خسارة ناتجة عن استخدام معلومات المقالة أو الاعتماد عليها.