简体中文
繁體中文
English
Pусский
日本語
ภาษาไทย
Tiếng Việt
Bahasa Indonesia
Español
हिन्दी
Filippiiniläinen
Français
Deutsch
Português
Türkçe
한국어
العربية
الملخص:ئەمڕۆ یەکشه‌ممه بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار لە بازاڕەکانی هەرێم كه‌مێك به‌رزبۆوه و 100 دۆلار بەرامبەرە بە 154 هەزار و 300 دینار، تمەنی ئێرانیش لە نزمترین ئاستدا جێگیربوە و 100 دۆلار بەرامبەرە بە چوار ملیۆن 900 هەزار تمەن.
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار
$100=154,300
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=4,900,000
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2,670=100$
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
166,000=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
190,000=£100
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=108$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=125$
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وتی خاوی برێنت هه‌شت سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته 88.92 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی رۆژئاوای ته‌كساسیش 39 سه‌نت به‌رزبۆوه و گه‌یشته 85.94 دۆلار.
مۆسكۆ له مانگی (ئه‌یلول/9)دا هه‌نارده‌كردنی 300 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا كه‌مده‌كاته‌وه
پێشبینیده‌كرێت سعودیه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌وتی خۆبه‌خشانه تا مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ درێژ بكاته‌وه و مۆسكۆش پێشتر ڕایگه‌یاندوه، له مانگی (ئه‌یلول/9)دا هه‌نارده‌كردنی 300 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا كه‌مده‌كاته‌وه دوای ئه‌وه‌ی له مانگی (ئاب/8) بڕی 500 هه‌زار به‌رمیلی له ڕۆژێكدا كه‌مده‌كرده‌وه.
چالاكیی خزمه‌تگوزارییه‌كان له چین به‌راورد به خاوترین خێرایی له ماوه‌ی هه‌شت مانگدا، فراوانتر بوه
له لایه‌نی خراپه‌وه، ڕاپرسییه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ریخست كه چالاكیی خزمه‌تگوزارییه‌كان له چین به‌راورد به خاوترین خێرایی له ماوه‌ی هه‌شت مانگدا، فراوانتر بوه، چونكه لاوازی خواست به‌رده‌وام بوه له هێرشكردنه سه‌ر دوه‌م گه‌وره‌ترین ئابوری جیهان و هاندانه‌كان نه‌یانتوانیوه به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌كاربردن ببوژێننه‌وه.
بازاڕه‌كان به‌گشتی ڕێوشوێنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی چین له‌به‌رچاو ده‌گرن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئابوریه نه‌خۆشه‌كه‌ی وڵاته‌كه، كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و پشتگیرییه‌ی له كه‌مكردنه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی دابینكردنی نه‌وته‌وه دێت.
عدم اعطاء رأي:
الآراء الواردة في هذه المقالة تمثل فقط الآراء الشخصية للمؤلف ولا تشكل نصيحة استثمارية لهذه المنصة. لا تضمن هذه المنصة دقة معلومات المقالة واكتمالها وتوقيتها ، كما أنها ليست مسؤولة عن أي خسارة ناتجة عن استخدام معلومات المقالة أو الاعتماد عليها.