简体中文
繁體中文
English
Pусский
日本語
ภาษาไทย
Tiếng Việt
Bahasa Indonesia
Español
हिन्दी
Filippiiniläinen
Français
Deutsch
Português
Türkçe
한국어
العربية
الملخص:وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەغدا 400 ملیار دیناری بۆ موچەی فەرمانبەران رەوانەکرد و رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕی 400 ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕەشیدو ڕافیدەینەوە گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی، تەیف سامی بڕیاریداوە فەرمانبەرانی بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی رۆژی شەممە 17ی (حوزەیران/7) دەوام بکەن بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، وەزارەتی دارایی داوای لە یەکەکانی خەرجکردن لە سەرجەم وەزارەت و پارێزگا و دامودەزگاکانی نەبەستراو بەوەزارەتەکان کردوە، پەیوەندی بە بەشی وردبینی یەکەکانی ژمێریارییەوە بکەن، ڕێکارەکانی دارایی مانگانە تەواو بکەن و خشتەی وردبینی پەسەندکراو تەواو بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی مانگی (حوزەیران/6)ی فەرمانبەرانی عێراق دواکەوتوە، وەزیری داراییش لەبارەی زیاتر دواخستنی دابەشکردنی موچەوە هۆشداریدەدات و فەرمانبەرانی بەشی ژمێریاری وەزارەتەکەی پابەندی دەوامکردن، لەرۆژانی پشو دەکات.
عدم اعطاء رأي:
الآراء الواردة في هذه المقالة تمثل فقط الآراء الشخصية للمؤلف ولا تشكل نصيحة استثمارية لهذه المنصة. لا تضمن هذه المنصة دقة معلومات المقالة واكتمالها وتوقيتها ، كما أنها ليست مسؤولة عن أي خسارة ناتجة عن استخدام معلومات المقالة أو الاعتماد عليها.